زایەڵە ـ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور بڵاویکردەوە ئەمرۆ بەڕێوەبەری پەروەردە بەهاوڕێیەتی سەرپەرشتیاری یەکەم لەگەڵ مامۆستایانی خولەکان کۆبونەوە و رێنمایی تەواویان پێدرا لەسەر خولەکان و چۆنیەتی رێک خستنی مەنهەج و کات و شۆێن و بڕیاردرا رۆژی شەممە (٣-٨-٢٠٢٤) کاتژمێر (٣٠-٧) دەست بە دەوام بکرێت لەم قوتابخانانەی خوارەوە بۆ ئەو پۆلانەی دیاری کراوە :
١- قوتابخانەی شۆڕش پۆلەکانی ( یەک و چوار ) ی بنەرەتی .
٢- قوتابخانەی شارەزوور پۆلەکانی ( یەک و چوار ) ی بنەرەتی .
٣- قوتابخانەی کانی میل پۆلەکانی ( یەک و چوار ) ی بنەرەتی .
٤- قوتابخانەی قەرەگۆلی بنەرەت پۆلەکانی ( یەک و چوار )ی بنەرەتی .
٥- ئامادەیی شەهید زانا پۆلی ( ١٠) ی زانستی .
تێبینی / لەبەر کەمی ناونوس کردن پۆلەکانی (٧ ) بنەرەتی و ( ١٠) وێژەیی شۆێنان بۆ دیاری نەکراوە.
خۆێندکارانی (١٠) زاستی زەڕایەن دەتوانن بچنە شەهید زانا.
کامەران کەریم