زایەڵە ـ عێراق تەواوی گەنمی جووتیارانی هەرێمی وەرنەگرت و بەشێکی گەنمی جووتیاران مایەوە.

ئەم ساڵ حکومەتی عێراق تەواوی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرنەگرت و بەشێکی گەنمی جووتیاران مایەوە.

راوێژکارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە رێگەی لیژنەیەکەوە نرخ بۆ وەرگرتنی ئەو گەنمانە بە کۆمپانیا نێوخۆییەکان دیاری دەکرێت.

رزگار حەمەد خدر، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێم بۆزایەڵە وتی، زیاتر لە 60 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ماونەتەوە و وەرنەگیراون، کە دواتر لیژنەیەکی تایبەت نرخی ساخکردنەوەی بە کۆمپانیاکانی نێوخۆ دیاری دەکات.

وتیشی، لە هەموو پارێزگاکان بە رێژەی جیا گەنم ماوەتەوە. ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک  ڕایگەیاند،لە سنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی 10 هەزار و 500 تۆن گەنمی جووتیارانی ماونەتەوە و بۆیان ساخ نەکراوەتەوە.

کامەران کەریم