زایەڵە - سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند" ئەم مانگە زووتر لیستی مووچە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لیستەکان وردبینیان بۆ کراوە و هیچ کێشەیەکیان نەبووە.
وتیشی" هەفتەی داهاتوو مووچەی مەدەنی و پێشمەرگە و خانەنشینان تەمویل دەکرێت وە ئەگەری هەیە تەمویل کردنی مووچە بە چەند قۆناغێکی خێرا و یەک لەدوای یەک بێت.
هاوکات" دڵنیایی داوه بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کە لەگەڵ فەرمانبەران مووچەی ئەوانیش تەمویل دەکرێت.
کامەران کەریم