زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا نییە و دوای تەواوبوونی وردبینی و رێکارە کارگێڕیی و یاساییەکان مووچەی مانگی تەمموز دەنێردرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی  راگەیاند، هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و دوای تەواوبوونی وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەو رێکارانەی پێویستن پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەنێردرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی،  ئەوەی باسدەكرێت كە گوایە گرفت لە لیستی وەزارەتەكانی پەروەردە و خانەنشینان هەیە هیچ بنەمایەكی نییە و تەنها چەند تێبینییەك هەبووە و پێشتر گرفت لە مووچەی وەزارەتی كارەبا هەبووە و كێشەكەیان چارەسەركراوە.

کامەران کەریم