زایەڵە - ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە کوشتنی بەرپرسی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی دەکات.
وتەبێژێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە رووسیا سەرۆکایەتیی دەکات رایگەیاند، ئەمڕۆ (کاتژمێر 16:00) بە کاتی واشنتن (کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر) کۆبوونەیەکی بەپەلە سەبارەت بە کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس دەکەن.
دەشڵێت، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئێران و بە پاڵپشتیی نوێنەرانی رووسیا، چین و جەزائیرە.
کامەران کەریم