زایەڵە - بە ئامادەبوونی ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی، نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئیسماعیل هەنییە و پاسەوانەکەی کرا.

کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر شوێنی مانەوەیان لە تاران، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و پاسەوانەکەی شەهیدکران.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "تۆڵەی خوێنی شەهید هەنیە بە مافی خۆمان دەزانین."

دەقی پەیامی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەمشێوەیە:

 بسم الله الرحمن الرحیم 
انا للە و انا الیە راجعون
گەلی ئازیزی ئێران!

ڕابەری بوێر و تێکۆشەری ناسراوی فەڵەستینی بەڕێز ئیسماعیل هەنیە بەرەبەیانی دوێنێ شەو شەهید کرا و بەرەی گەورەی خۆڕاگری تازیەبار بوو. ڕژێمی زایۆنیستی تاوانبار و تیرۆریست، میوانی ئازیزی ئێمەی لە خاکی ئێمەدا شەهید کرد و ئێمەی تازیەبار کرد بەڵام بەستێنی سزادانێکی قورسی بۆ خۆی دابین کرد.

شەهید هەنیە ساڵانێکی زۆر لە مەیدانی خەباتی شەرەفمەندانە گیانی پیرۆزی لە سەر دەست بوو و ئامادەی شەهیدبوون بوو و ژمارەیەک لە منداڵان و کەسانی نزیکی خۆیی لەم ڕێگایەدا بەخت کرد. ئەو لە شەهیدبوون لە ڕێگای خودا و ڕزگارکردنی بەندەکانی خودا نەدەترسا، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەم ڕووداوە تاڵ و سەختەدا کە لە خاکی خۆمان ڕوویداوە، تۆڵەی خوێنی بکەینەوە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئۆممەی گەورەی ئیسلام و بەرەی خۆڕاگری و گەلی ئازا و سەربەرزی فەڵەستین و بە تایبەت بنەماڵەی شەهید هەنیە و یەکێک لە هاوڕێکانی کە لە گەڵ ئەودا شەهید بووە، دەکەم و داوا لە خودای گەورە دەکەم پلەی ئەو شەهیدانە بەرز بکاتەوە.

سەید عەلی خامنەیی

١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ ی کۆچی هەتاوی

٢٥ی موحەڕەمی ١٤٤٦