زایەڵە - حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتیی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند،رێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئابی 2024 تەواوبوون.

باس لە ئەوەش دەکات، کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە دەکرێت کە هەموو یەکی مانگێک مووچەی خانەنشینان دابەشبکرێت.

رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە ئاراستەی بانکەکان کراون و بە کورتە نامە ئاگاداری خانەنشینان دەکرێتەوە تاوەکو مووچەکانیان وەربگرن، حوسام وادەڵێت.

ئاماژەشیدا، یارمەتییەکانی کۆتایی خزمەت لە چوارچێوەی پلانی مانگی ئاب بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجدەکرێت کە خانەنشین دەکرێن ئەوەش دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی.

کامەران کەریم