زایەڵە - حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق :دوو تۆمەتباری “دزیی سەدە” ده‌ستگیركرا کە نزیکەی دوو ترلیۆن دیناریان دزیوە.

 قاسم محەمەد بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای “حوتل ئەحدەب”یان لە هەرێمی کوردستانەوە گاڕاندەوە دوای ئەوەی هەڵاتبوو بۆ تورکیا.

محەمەد قاسم لە دۆسیەی دزیی سەدەدا تۆمەتبارە بە دزینی 988 ملیار دینار.

تۆمەتبارێکی دیکەیان بە ناوی محەمەد فەلاح جەنابی،  دەستگیرکرد کە بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای ئەلقانت بووە و ئەویش لە دزینی زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار لە ڕێگەی 79 قەواڵەی ساختەوە تێوەگلاوە.

دزیی سەدە بریتییە لە دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە داهاتی باجی عێراق و تاوانەکەش لە مانگی ئەیلوولی 2021 تاوەکو ئابی ساڵی 2022 ئەنجام دراوە.

کامەران کەریم