زایەڵە -  بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا درۆنێک لە ئاسمانی شاخی لەرێ خرایە خوارەوە.

هاوکات ماڵپەڕی (ڕۆژنیوز)ی نزیک پەکەکە لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٢:٦) خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەریلاکان لە سنووری پێنجوێن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیان پێکا و لە نزیک ناوچەی سیاگوێز کەوتووەتە خوارەوە". 

تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێكی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە و زەرەر و زیانەکان نەزانراوە .

کامەران کەریم