زایەڵە - نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم:بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ خواست لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل زیادی كردووە و لە حەوت مانگدا نزیكی 96 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە كراوە.
لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا نزیكەی 95 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە، هاوردەكردنەكەش لە رێگەی 519 مۆڵەت بووە.
لەماوی شەش مانگی ئەمساڵدا 80 هەزار و 400 ئۆتۆمبێل هاوردە كراوە و لە ماوەی مانگی حەوتدا نزیكی 15 هەزار ئۆتۆمبێلی دیكەش هاوردە كراوە.
بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەمساڵ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل زیاتر بووە،و ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل زۆر بووه، ساڵی رابردوو لە ته‌واوی ساڵه‌کە، 122 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوو، ئه‌مساڵ پێشبینییه‌كان به‌و شێوه‌یه زۆر زیاتر له ساڵی پار ئۆتۆمبێل هاورده ده‌كرێت.
زۆرترین ئۆتۆمبێلیش له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و ئیبرایم خه‌لیل هاورده كراوە.
کامەران کەریم