زایەڵە - ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بۆ دەزگاکانی  ڕاگەیاندن وتی،نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری له‌سه‌ر فه‌رمانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر به‌په‌له‌ ده‌ستی پێكردووە، بڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ خەرج ده‌كرێت.

پرۆسەكە له ‌ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا زووتر ته‌واو ده‌بێت. بۆ ئەم مەبەستەش دوو كۆمپانیا به ‌به‌رده‌وام و به ‌چه‌ند شه‌فتێك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

ئەو دووكانانەی بازاڕەكە، بۆ ساڵی 2023 له‌ %50ی باج بەخشراون و بۆ ساڵی 2024یش له‌ %100ی باج ده‌به‌خشرێن. 

جگە لەوەی له‌ كرێی خاشاك و پاره‌ی كاره‌با و لۆگۆ به‌خشراون. 

ئه‌وانه‌ی كرێچیی حكوومه‌تیشن له ‌به‌شێكی كرێكانیان ده‌به‌خشرێن، 

هەروەها ”بۆ بابه‌تی هاوكاریكردنیان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه‌ و له‌م نزیكانه‌دا هاوكاریی ئه‌م خه‌ڵكه‌ ده‌كرێت.

جگه‌ له‌و كارانه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دووكانەكان و بازاڕەكە كراوە، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه‌ تاوەكوو هاوكارییان بكرێت. 

بۆ ئێمە وەك پارێزگار و حكوومه‌ت، ئه‌وانه‌ كه‌سوكاری ئێمه‌ن، چیان پێویست بێت له‌ خزمه‌تین.

کامەران کەریم