زایەڵە - فەرمانگەی میدیا و زانیاری  ڕایگەیاند،بۆ ئەم ساڵ لە هەرێمی كوردستان بڕی 685 هەزار و 974 تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

بۆ ئەمساڵ، لە سایلۆکانی هەولێر، قوشتەپە، پیرەمەگروون، چەمچەماڵ، ڕاپەڕین، سەیدسادق، کەلار، بنکەی هەڵەبجە، فایدە، شێخان و زاخۆ، بڕی 685 هەزار 974 تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.

لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، كشتوكاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی بووە بنەمای كاری لەپێشینە و هەموو توانایەكی خۆی خستەگەڕ بۆ بایەخپێدان و زیادكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكان، ئیستا هەموو بەرهەمە كشتوكاڵی و دانەوێلەییەكان ڕوو لە زیادبوونن و جووتیاران بەوپەڕی پێزانینەوە دەڕواننە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمە ناوخۆییەكان و بە بازاڕكردنیشیان.

کامەران کەریم