زایەڵە - بانكی رافیدەین لە عێراق رایدەگەیەنێت دەستیانكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی عێراق و خانەنشینان دەتوانن بچن لە ئامێرەكانی راكێشانی پارە، مووچەكانیان وەربگرن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆكی دەستەی گشتیی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند، رێكارەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ تەواوبوون و دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان کراوە.

کامەران کەریم