زایەڵە - ئه‌مڕۆ هه‌ینی بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندەکانی چنارە و میرەدێ لە شارەزور کەوتەوە
تیمه‌كانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزور و بنکەی زەڕایەن بە هاوکاری هەریەکە لە ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارەزور و دەربەندیخان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن
بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە سێ هه‌زار داری سروشتی و دو هه‌زار دۆنم پوش و پاوان سوتان
کامەران کەریم