زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  نووسراوێکمان  ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کردووە.
 
وتیشی،بەهۆی گۆرینی پسوڵەی دابەشکردنی خۆراکەوە بۆ شێوازی پسوڵەی زیرەک نزیکەی ماوەی (٢)  دووساڵە ناوی لە دایکبووانی نوێ تۆمار نەکراوە لە  پارێزگاکانی ( سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و چەند پارێزگایەکیتر)، بڕی دیاری کراو لە شیری تازە لە دایک بوانیان پێنەدراوە. بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی بەشەکەیان نووسراوێکمان ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ کردووە .
 
کامەران کەریم