ئۆڵۆمپیای 2024؛ تیمی شمشێربازی ئێران پلەی چوارمی بە نێو خۆیەوە تۆمار کرد

August 03, 2024
زایەڵە ــ تیپی شمشێربازی ئێران لە دیداری ڕیزبەندی کێبەرکێیەکانی ئۆڵۆمپیا بەرانبەر بە تیپی فەڕنسە تووشی شکست بوو و پلەی چوارمی بەدەست هێنا
تیپی نیشتمانی شمشێربازی ئێران، لە قۆناخی ڕیزبەندی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024ی پاریسدا ڕووبەڕووی تیپی نیشتمانی فەڕنسە بوویەوە و بە ئاکامی 45 بەر 25 تووشی شکست بوو و پلەی چوارمی بەدەست هێنا
عەلی پاکدامن و موحەمەدی فتوحی و موحەمەدی رهبەری و فەرزاد باهر وەکوو یاریزانانی نیشتمانی ئێران لەو کێبەرکێیەدا دەهاتنە ئەژمار.
تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە قۆناخی پێشوودا، بە ئاکامی 45 بەر 44 تیپی ئەمریکای تووشی شکست کردبوو و لە دیداری نیوە دواینیشدا بە ئاکامی 45 بەر 43 بەرانبەر بە مەجارستان تووشی شکست بوو.
کەژاڵ حەمیدی