زایەڵە - سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری كەشناسی و گەردوونناسی بۆزایەڵە وتی، لە دوو ڕۆژی داهاتوو ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەكات بە جووڵە بۆ شەو لە هەشت ڕۆژی كۆتاییەكانی مانگی هەشت دەردەكەوێت.

وتیشی، لە پێنجی ئابی ئەمساڵ ئەستێرەی گەلاوێژ دەست دەكات بە جووڵە بۆ ناو شەو، ئەمەیش مانای فێنكبوونی شەوە.ئەو ئەستێرەیە لە هەشت ڕۆژی كۆتاییەكانی مانگی هەشت دەردەكەوێ، ئەم ئەستێرەیە بە تیشكێكی درەوشاوەی جوان وەك كریستاڵ دەردەكەوێت، لە كاتی دوای بانگی بەیانی و نیشانەیەكە بۆ هاتنی شەوانەی فێنك و ساردە.

ڕونیشیکردەوە دوای دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ، دەچێتە ناو تاریكی شەوی پێش بەیان دەبینرێت، هەست بەفێنكی ساردی دەكرێت كە پێی دەڵێن؛ گەلاوێژ كەوتووە شەو فێنكە و ساردە، لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەیەكە بۆ تەواو پێگەیشتنی میوەكان وەك ترێ و هەنجیر و چەندان میوەی تر.

باسی لەوەشکرد، سووڕی ئەم ئەستێرەیەی گەلاوێژ شەش مانگ دەمێنێتەوە لە شەو تا سێی شوباتی 2025، نیشانەكانی بریتین لە متبوونی گەشەی زیندەوەران بەرەو سڕبوونی درختەكان و هەندێك لە ڕووكەكان.

کامەران کەریم