زایەڵە - به بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له كه‌ركووك ده‌ستپێدەکات و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی کەرکووکیش چەند زانیارییەکی خستە روو.
مامۆستا کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بە نووسراوی فەرمی داوای دابینکردنی زەویمان کرد بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وابڕیارە سبەی یەکشەممە 2024/8/4، دەست بکرێت بە ڕێکاری یاسایی و ئەوکات هەموو پەروەردەکارانی هەمیشەیی ئاگادار دەکرێنەوە کە سەردانی لیژنەکانمان بکەن کە لەکاتی خۆی دیاری دەکەین بۆیان.
شایانی باسە هه‌فته‌ی ڕابردوو پاڵپشت به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیار درا كه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت.
کامەران کەریم