زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەورێ لە گەشتێکی جیاوازدا ئەمجارە سەرکەفتن تۆمار دەکات بۆ سەر بەرزاییەکانی شاخی سەفین و کانی زیزنێ.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی هەورێ: گەشتێكی جیاوازی ئەمجارەمان بۆ سەر چیای سەركەشی سەفین و كانی زیزنێ لەوێشەوە بۆ یەكەم جار گروپی هەورێ ڕێی كرد بەرەو كانیە جوان و ئاوەدانەكەی كانی كنێر كە لەدامێنی لووتكەی كایسایەو دەڕوانێتە گوندە خنجیلانەكەی سپیگرە.
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتیشی: ئەو گەشتە بە بەشداری ٧ شاخەوانی بەتوانای گروپ ئەنجام درا. سوپاس بۆ خوا بەسەلامەتی كۆتایی بەگەشتەکە هات.