زایەڵە - بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی عێراق ، ڕۆژی دووشەممە (5ـی ئابی 2024) دادگاکە لەسەر سکاڵایەکی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە،


سوودانی داوایکردووە، ماددەی 71ـی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 بە نادەستوریی لەقەڵەم بدرێت.



پەرلەمانی عێراق بە دەنگدانی بە ماددەی 71ـی یاسای بودجە، حکومەتی فیدراڵی پابەندکردووە بەوەی تا ڕۆژی 30ـی تشرینی دووەمی 2023 کۆتایی بە بەڕێوەبردنی سەرجەم پۆستە حکومییەکان بە وەکالەت بهێنێت.


کامەران کەریم