زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د، فەرهاد قادر وتەبێژو کارگێڕی مەکتەبی  سیاسی پارتی سۆسیالس دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەیەکی زۆرە بەردەوام ڕوداوەکان ڕوداوی گەرمن، بەداخەوە ڕوداوەکان زۆربەی کێشەو شەڕو ئاژاوەهەیە، پەیوەست بەڕوداوەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس ، ڕوداوەکانی گەرم و گوڕتر کردووە،بەتایبەتی دوای 7 ی ئۆکتۆبەر، وەکردنە ئامانجی ئیسماعیل هەنیە و کۆمەڵێ لەکەسایەتیەکانی  تری بزوتنەوەی حەماس .

وتیشی، کۆمەڵێ پێشهات چاوەڕوانی ناوچەکە دەکات، بەڵام پێدەچێت پێشهاتەکان ئەوەی دەرکەوتووە ئاماژەکان دڵخۆش کەرن، بەتایبەت ئەمریکا بەجۆرێک لەجۆرەکان ئاماژەی داوە بە ئیسرائیل کە ئاگربەست ڕابگرێ و هێرشەکان بەردەوام نەبێ.

ڕونیشیکردەوە، ئەم پرسە پەیوەست دەبێتەوە بەپرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا، ئەگەر  ئیسرائیل ئاگربەست ڕابگرێ کاردانەوەکان قورس  نابن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی گرنگە، کورد دەبێت زۆر وردبینانە و حەکیمانە بارودۆخەکە بخوێنێتەوە، کورد بتوانێ لەهەر حاڵێکدا هەچ بڕیارێکی دا ، بڕیارێکی هاوهەڵوێست بێت.


کامەران کەریم