زایەڵە - رۆژنامەی (العربی الجدید):عەباس بەیاتی, جێگری سەرۆكی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركمان رایگەیاندووە: هێزە سیاسیەكانی كەركووك زۆر لە پێكهێنانی حكومەت نزیكبونەتەوە, كە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو پێكبهێنرێت, بەڵام لەسەر داوای سەرۆك وەزیرانی عێراق خرایە ئەم هەفتەیە.
سودانی دەیەوێت حكومەتی كەركووك بە بەشداری هەموو لایەنە براوەكان پێكبهێنرێت, نایەوێت هیچ لایەنێك پەراوێزبخرێت و بێبەشبكرێت, بۆیە داوای دواخستنی دانیشتنەكەی كرد.
پێشبینی دەكەین رێككەوتن لەسەر سەرۆكایەتی حكومەت بەشێوەی نۆرە بێت و هەمووان بەشداربن, زامنكاری جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەش سودانی دەبێت.
رەنگە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی فەرمی رابگەیەنرێت و, بەدڵنیایی لەم هەفتەیە تێپەڕناكات, ئیرادەیەكی سیاسی هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەكە.
کامەران کەریم