زایەڵە - بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بڵاوی كردەوە ، نزیكەی سێ كیلۆ گرام گرێ لەناو سكی ئافرەتێك دەرهێنرا. 

تەندروستی سۆران رایگەیاند، دوای ئەوەی نەخۆشێک بە هۆی بوونی ئازار و گەورە بوونی سک سەردانی پزیشکی پسپۆری ئافرەتان دەکات ، دوای ئەنجامدانی پشکنینی کلینیکی و سۆنار دەردەکەوێت کە چەندان گرێی گەورە لە منداڵدانی نەخۆشەکە هەیە بە قەبارەی جیاواز لە نێوان ١٨*١٠ سم ، ١٠*١٥ سم ٧.٥سم کە کێشی زیاتر بوو لە دوو کیلۆ و هەشت سەد گرام . 

لە ئەنجامدا بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی نەخۆشەکە بریار درا گرێیەکان و منداڵدانی نەخۆشەکە هەڵگیرێت ، دواتر نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و مندالانی سۆرانی فێرکاری ئەنجامدرا و نەخۆشەکە دوای مانەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە نەخۆشخانە بە تەندروستی باش گەرایەوە. 

تەندروستی سۆران بڵاوی كردۆتەوە ، ‌‎سوپاس بۆ خوا سوپاس بۆ ستاف و تیمی نەشتەرگەری لەئیستادا باری تەندروستی نەخۆشەكە جێگیرە .

کامەران کەریم