زایەڵە - بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی، داوا لە سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشنینی لە سنووری ئەو پارێزگایە دەکات، سەرجەم ئەو خانەنشینانە ئاگادار بکەنەوە کە بایۆمەتریان نەکردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری.
دووشەممە، 29-07-2024، پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بەسەر خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی ئامارەکان، 60 هەزار فەرمانبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی خانەنشین بوون و نزیکەی 30 هەزاریان دەتوانن فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە، بەو پێیەی ئەوانەی دیکە بەشێکیان مردوون و بەشێکی دیکەشیان پێشتر زەوییان وەرگرتووە.
کامەران کەریم