زایەڵە - د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند،  ئامادەکارییان بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆکان کردووە، "ئەو بەشانەی خزمەت بە ئاییندەی خوێندکاران ناکات، گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت یان دادەخرێن.

وتیشی "165 بەش وەک پێویست خوێندکاری بۆ نەڕۆشتووە. پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندندا دەکەن، رووپێویی بازاڕی کار دەکەن و خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن.

ڕونیشیکردەوە،  مانگانە زیاتر لە 7 ملیار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندکاران خەرج کراوە، "ئەو مانگانەی دەرماڵە نەدراوە، بەهۆی نەبوونی نەختینەوە بووە.زانکۆکانی هەرێمی کوردستان گرفتی زانستییان نییە.

کامەران کەریم