زایەڵە ـ عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، حەماس ڕۆژی چوارشەممە لە ٣١ـی تەممووز ڕایگەیاند ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری بزووتنەوەکە لەهەڵمەتێکی خیانەتکارانەی زایۆنیستەکان بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە تاران بەهێرشیمووشەکی ئاسمانی شەهید کرا " دوای ئەوەی بۆبەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەو وڵاتە بوو. لە سەرەتای ڕووداوەکە سەرباری ئەوەی ئیسرائیل تۆمەتباری سەرەکیتیرۆرکردنەکە بوو.
ڕاشیگەیاند: شەهیدکردنی دکتۆر هەنیە لە چەند ڕویەکەوە جێگای و سەرنجە،یەکەم،هەمیشە دوژمنانی ئەم ئومەتە چاویان ، بە ڕۆڵە دڵسۆز و خەمخۆر و بەئەمەک بۆ خاک و گەلی خۆیان،هەڵنایەت و هەوڵی شەهید کردنی دەدەن و گومانی تێدا،نیە دکتۆر هەنیە یەکەم کەس و دواهەمین کەس نابێت کە بەدەستی غەدر و خیانەتی جولەکە شەهید و تیرۆرکرابێە.
دووەم، لە ڕوی سیمبولیکەوە گرنگە، چونکە شەهید کردنی دکتۆر هەنیە لە یەکەم ڕۆژی کاری سەرۆکی نوێ و لە کاتی ئاهەنگ و لە تارانی پایتەخت هەموو ئاماژەن بۆ پێگە و پەیامی ئیسرائیل. بۆ نمونە هەنییە و ئیسرائیلییەکان بە ئازادی لە دەوحەن، بەڵام دەست بۆ یەکتر نابەن.
سێیەم، بەم کارەی ئیسرائیل، ئەوا مانای وەهایە کە نەتانیاهو دانوستانی ناوێت، چونکە هەنییە بەرپرسی مەلەفی دانوستان و گۆڕینەوەی بارمتەکان بوو.
کامەران کەریم