زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی عومەری سەید عەلی کرد رایگەیاند، خاتوو نازەنین جگەلەوەی لە بنەماڵەیەكی دیاری باڵەکایەتی و چۆمان بوو، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەكر)م پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەی سەربەرزی كۆچكردوو دەكەین و هاوبەشی ماتەمتانین.
هەر لە پرسەنامەکەدا هاتووە، خاتوو نازەنین جگە لەوەی لە بنەماڵەیەكی دیاری باڵەکایەتی و چۆمان بوو، نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگر بوو، لە قۆناغە سەختەكانی خەباتدا هاوشانی بەڕێزتان مایەوە و بەشداریی چالاكانەی لە شۆڕش و بەرگریكردن لەمافەكانی كورددا كرد.
لە کۆتایی پرسەنامەکەدا هاتووە، ‎لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
نازەنین عەبابەکر هاوسەری عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
کامەران کەریم