زایەڵە ـ ڕاگەیێندراوی ھاوبەشی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لەباری سووکایەتی کادرێکی پارتی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان
بەتوندی سەرکۆنەی قسەکانی ( قاسم شەشۆ) دەکەین، کە لەمیانی بۆنەیەکدا لەشەنگال، بەرامبەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەرمان ( محمد - دروودی خوای لەسەر بێت) گوتویەتی، بە مافی خۆمانی دەزانین، کە ڕێکاری یاسایی لەم بارەیەوە بگرینەبەر.
یەکێک لە شانازیەکانی ھەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەییە، کوردانی ئێزدیدی بەدەستی تیرۆرستانی داعش جینۆسایدو ڕەفتاری نامرۆییان بەسەرداھاتووە، ئەم رەفتارەی تیرۆرستانی داعش، کە بەرامبەر ھەموو پێکھاتەکان ئەنجامدراوە، پێچەوانەی پرەنسپیە پیرۆزەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئایينەکانی ترە و ھیچ کات کردەوەی تیرۆرستی و توندرەوی و خراپەکاری لەسەر ھیچ ئایين و نەتەوەیەکی ھەژمار ناکرێت، بۆیە ناکرێ بە بیانووی کردەوە توندڕەوەکان لەئاینی پیرۆزی ئیسلام بدرێت.
ئەم جۆرە لێدوانانە لە ھەر کەسێک بێت ڕێگە پێدراو نیە، لەپێناو یەکریزی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن دەبێت ھەموو لایەک سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارانە بکەین، کەھەستی موسوڵمانان یان ھەر ئایين و نەتەوەیەکی تر بریندار بکات.
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
٦ ی ئابی ٢٠٢٤
کامەران کەریم