زایەڵە ـ لە دوو رۆژدا زیاتر لە 30 پاڵاوگەی نایاسایی لە پارێزگای هەولێر داخراون. ئەندامێکی لیژنەی داخستنەکە دەڵێت، ئەمڕۆ بەشێکی خاوەن پاڵاوگەکان، پاڵاوگەکانیان نەکردەوە.
لیژنەیەکی باڵا لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان پێکهێندراوە. ئەندامێکی لیژنەکە وتی لە دوێنێوە زیاتر لە 30 پاڵاوگە داخراون و هەڵمەتەکەش بەردەوامە".
تاوەکو 3 رۆژ لەمەوبەر 138 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر هەبوون4ـی تەمموز، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت تەواوی ئەو پاڵاوگانە دابخرێن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن پاڵاوگەکان رایانگەیاند، پاڵاوگەکانیان داخستوون.
زۆرینەی پاڵاوگە نایاساییەکان لە سنووری قەزای قوشتەپە و ناحیەی گوێڕن.
کامەران کەریم