زایەڵە ـ عالیە نسەیف, ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق بۆ كەناڵی "العهد" وتی: پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ناپاكی كردووەو دەبێت حكومەت لەكاری بخات و, كۆتایی بەم ئاژاوە داراییە بهێنێت.
(51%) كەرتی بانكیی عێراق سزادراوەو ناپاكیی ناوخۆیی لەپشت ئەو سزایانەوەیە.
بانكە بیانیەكان پشكەكانیان (60%) بەرزبووەتەوە لەبەرامبەر بانكە عێراقیەكان, بانكی ئەهلی كە پێشتر موفلیس بوو, ئێستا جوڵەی گەشەپێدانی گەورەی هەیە لە ئوردن و هەفتانە (150) ملیۆن دۆلار قازانج دەكات.
لەلایەكی ترەوە, بەگوێرەی بەڵگەنامەیەكی نوسراوی پەرلەمانی عێراق, كە ئاڕاستەی عەلی عەلاق, پارێزگاری ناوەندی كراوە, داوای لێكراوە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بێت, بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێكی زارەكی پەرلەمانتار هادی سەلامی, كە بڕیارە بەمزوانە كاتی بانگهێشتكردنەكەی دیاریبكرێت.
کامەران کەریم