زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشتێکی زۆر نایابی ڕێکخست بۆ  کوردستانی ئێران کە تێدا سەرکەفت بەسەر 5 لە لووتکە بەرزەکانی کوردستان.


بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: ڕۆژی یەکەم لەهەولێر بەڕێکەوتین بۆ مەرگەوەڕ و بناری چیای دالان پەڕ شەو لە بناری چیا ماینەوە لە مێرگەفال بۆ ڕۆژی دووا تر لە بەیانی زوو بەڕێ کەوتین بەرەو لووتکە کاتژمێر حەوت گەیشتین بەلوتکەی (دالان پەڕ) بە بەرزی (3466).  لە ڕێگاچەندین گروپی شاخەوانی مان بینی لەگەل گروپی گادەر بەیەکەوە سەرکەوتین زۆر خۆشحال بوین بەدیدار یان.

بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتیشی: گەڕاینەوە بۆ کەمپ لە پاش کۆکردنەوەی چادر وکەلوپەلەکانمان بارمان کرد لەسیارە بەڕێکەوتین بۆ لوتکەی دووەم( بۆزی سینا ) بەرزی 3480سوپاس بۆ خوداگەیشتین بەلوتکە بە سەلامتی پێش ڕۆژ ئاوا بوون گەڕاینەوە شوێنی دەست پێک لەهەمان ڕۆژدا.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: گەڕاینەوە بۆ شارۆچکەی شنۆ شەو لەمێوان خانەیەکی مۆدیل کۆن ماینەوە هەرلەم شەوە چاومان کەوت بەکاک جوهر هەرکی بەرنامەمان دانا بۆ گەشتی ڕۆژی دووەم بۆ سێ لوتکە بە ڕێبەری کاک جوهر کە بێ بەرامبەرهاوکاری کردین و بەڕێکەوتین بۆ لوتکەکان

لوتەی یەکەم ڕەندۆلە بەرزی 3000متر

لوتکەی دووەم زەردکۆ بەرزی سەروی 3000

لوتکەی سێ یەم بەناوی بابۆلە بەرزی2975

لە درێژەی گەشت 21 کیلۆمەتر شاخە ڕەویمان کرد لەم گەشتە ئەندامێکی چالاکی گروپی شاخەوانی ناودارن مان لەگەل بوو. لەکۆتایی زۆر سوپاسی کاک جوهەر هەرکی دەکەین کەبەدرێژایی گەشت بەردەوام بوو لە پێدانی زانیاری شاخەوانی بە شاخەوانان و گۆڕینەوەی زنیاریەکان.
وەسوپاسی فیدراسییۆنی شاخەوانی کوردستان دەکەین کەئامادەیی یان دەربڕی بۆ هاوکاری مەعنەویوو ئیداری


ڕێکخەرو سەرپەرشتیاری گەشت یوسف کورکۆ.

زۆر سوپاس بۆ کاک ملا عومەر ئەندامی گروپی شاخەوانی ناوداران کەگەڵمان زۆر ماندوو بۆ لە درێژەی گەشتەکەمان.