زایەڵە ـــ کۆمەڵە شاخەوانیی کوردستان گەشتێکی کەمپینگیان ئەنجامداوە بۆ ناوچەی باڵەکایەتی و قەزای چۆمان و لووتکەی شاخی هەڵگورد.

بەشی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان:  ئەندامانی کۆمەڵەکەمان لە قەزای چەمچەماڵ گەشتێکی کەمپینگیان ئەنجامدا بۆ ناوچەی باڵەکایەتی و قەزای چۆمان و بۆ لوتکەی چیای هەڵگورد لە بناری شاخی هەڵگورد لەبێرمەسارد کەمپینگیان ئەنجامدا و بۆ سەر لەبەیانی بەڕێکەوتن بەرەو لووتکەی هەڵگورد سوپاس بۆ خوا بەسەلامەتی گەشتەکەیان ئەنجامدا و گەڕانەوە شاری چەمچەماڵی خۆشەویست.

وەک کۆمەڵە هیوای لەشساغی و بەردەوامی زیاتریان بۆ دەخوازین.