زایەڵە ـ فەرامەرز ئومێدی، چاودێری گومرگەکانی پاریزگەی کوردستان (سنە): لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار و 17 ملیۆن دۆلار کاڵایان بۆ 18 وڵات هەناردە کردووە.

لە چوار مانگیڕابردوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی گومرگەکانی کوردستان بە گشتی بڕی یەک ملیۆن و 792 هەزار و 806 تۆن بووە کە بەهاکەی زیاتر لە 2 ملیار و 17 ملیۆن و 696 هەزار دۆلار بووە.

لە قەبارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکە لە ڕووی کێشەوە بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی پاردا بە ڕێژەی ٪36  و لە ڕووی داراییشەوە 10٪ زیادیکردووە.

لە ئەو ماوەیەدا 525 هەزار و 276 تۆن جۆرەکانی کاڵا بە بڕی 248 ملیۆن و 99 هەزار و 155 دۆلار لە گومڕگەکانی پارێزگای سنەوە هەناردە کراوە.

تەماتە، شووتی، جۆرەکانی ئایس کرێم، سێو، مریشک، هێلکە، شیری وشک لە ڕیزی پێشەوەی ئەو ماددەخۆراکییانە بوون کە لە سنەوە هەناردەکراون.

ئەو کاڵایانە بۆ 18 وڵات لەوانە عێڕاق، ئەفغانستان، سووریا، تورکیا، ئیمارات، قرقیزستان و هیند و ئیتالیا و قەتەر هەناردە کراون.

کامەران کەریم