زایەڵە ـ د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و كۆنترۆڵكردنی نرخی بەرهەمی جووتیاران.
راشیگەیاند، دوای بەدواداچوونمان بۆ كێشەی هەناردەی بەرهەمی جووتیاران بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەتایبەت بەرهەمەكانی (شووتی، كاڵەك، تەماتە، خەیار و پیاز) هەڵگرتنی ئەو رێگریانەی لێیاندەكرێت، ئەمڕۆ لەگەڵ د. میساق عەبدولحسین بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق كۆبووینەوە، هەر لە كۆبوونەوەكە بەمەبەستی پەلەكردن لە چارەسەركردنی گرفتەكان بە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕزگار حەمەغەفور ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئەو زانیارییانەی پێویست بوو وەرگیرا.
جەختیكردەوە و وتیشی، "لەسەر داوای ئێمە بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی بكـات بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ئاستی بەرهەمی جووتیاران و چارەسەركردنی گرفتی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی و هەناردەی بەرهەمی جووتیارانی كوردستان بەنرخی گونجاو بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق.
کامەران کەریم