زایەڵە - ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانیش فراوانكردنی ماسته‌رپلانی شاره‌وانی و دابینكردنی زه‌وی نیشته‌جێبونه‌ تاوه‌كو به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان دابه‌شبكرێت.  

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی سلێمانی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجامدا

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌زامه‌ندیدرا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ و فراوانكردنی ماسته‌رپلانی شاره‌وانیی سلێمانی، كه‌ بۆ ئێستای شار و دانیشتوانی سلێمانی زۆر گرنگه‌، به‌و پێیه‌ی كه‌ پێویسته‌ خزمه‌تگوزاریی به‌ هه‌موسێكته‌ره‌كانییه‌وه‌ له‌ سنوری ماسته‌رپلانی شاره‌وانیی سلێمانی زیاتر بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان به‌رده‌وام له‌ زیادبوندایه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ره‌زامه‌ندی درا له‌ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می خزمه‌تگوزاریی و زه‌وی پێویست كه‌ بڕیاره‌ زه‌وی نیشته‌جێیبون به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیناندا دابه‌شبكرێت،

کامەران کەریم