زایەڵە ـــ موحەمەد هادی سارەڤی لە بەشی فیناڵی زۆرانی فەرەنگیدا، ڕکابەری خۆی بە ئاکامی 4 بەر 1 تووشی شکست کرد و بوو بە براوەی مەدالیای زێڕی ئەم خولە لە ئۆڵۆمپیکدا.
موحەمەد هادی سارەڤی، ئۆڵۆمپیەنی کێشی 97 کیلۆگرامی تیپی نیشتمانی ئێران، پاش سەرکەفتن بەرانبەر بە ڕکابەرەکانی خەڵکی ئەمریکا، قرقیزستان و میسر، لە بەشی فیناڵی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای پاریسی 2024 لەگەڵ ئارتور ئێلێکسانیان، پاڵەوانی جیهان و ئۆڵۆمپیای ئەرمەنستان ڕووبەڕوو بوویەوە کە بە ئاکامی 4 بەر 1 سەرکەفت و یەکەمین مەدالیای زێڕی کاروانی وەرزشی ئێرانی لەو خولە لە کێبەرکێیەکاندا، تۆمار کرد.
کەژاڵ حەمیدی