زایەڵە - وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند؛ لە قۆناغی سێیەمی گەڕانەوەی ئاوارەكانی دەڤەری حەسەن شام/ خازر جێبەجێ دەكرێت و لەو قۆناغەشدا 266 خێزان كە لەدوای هێرشەكانی رێكخراوی داعش ئاوارەی هەرێمی كوردستان بون، بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
له‌سه‌ر فه‌رمانى مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومەت، قۆناغى سێيه‌مى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ده‌ڤه‌رى حه‌سه‌ن شـام/ خازر جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌م قۆناغـهشدا (266) خێزان کە (107)یان لـه كه‌مپه‌كانى ئاوارەکان لە هه‌رێمى كوردستان و (159) له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان دەژین، به‌شێوه‌يه‌كى ئاره‌زومه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان لە گوندى حه‌سه‌ن شام.
ئەو خانەوادانە لە دوای هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش، ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردوەو چەندین ساڵە سەربەرزانە لە كەمپەكانی ئاوارەکان لەهەرێمی كوردستان و هەروەها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى خانه‌خوێ ده‌ژين و حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌پێى توانا هه‌مو خزمه‌تگوزارى و پێداويستيیە سەرەکییەکانی ژیانیان بۆ فه‌راهه‌م كردبون."
کامەران کەریم