زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنتڕۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی ده‌رمان:ده‌ستمان به‌سه‌ر ده‌رمانێكی ساخته‌دا گرت و هاوڵاتییانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌.

تیمه‌كانی چاودێریی ده‌رمان له‌ میانی سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانیان بۆ شوێنه‌ ده‌رمانسازییه‌كانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ده‌ستمان به‌سه‌ر ده‌رمانێكی ساخته‌دا گرتووه‌ به‌ ناوی "Duphaston" به‌ سێ ژماره‌ باچی (364935, 361984, 368563)".

داوا له‌ هه‌موو شوێنه‌ ده‌رمانسازییه‌كان ده‌كه‌ین (كۆمپانیای ده‌رمان، كۆگاكان و ده‌رمانخانه‌كان) له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی به‌ كڕین و فرۆشتنی ده‌رمانه‌وه‌ بكه‌ن و خۆبه‌دووربگرن له‌ فرۆشتنی ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌توندی سزاده‌درێن".

هاوكات داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین كه‌ "هاوكاری تیمه‌كانی چاودێریی ده‌رمان بكه‌ن، له‌ ئه‌گه‌ری بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك و ده‌رمانێكی بێ ستیكه‌ر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ هێڵی گه‌رمی چاودێریی بازاڕی KMCA؛ 07502356000".

کامەران کەریم