زایەڵە - به‌ڕێوبه‌راتی هاتوچۆی هەڵەبجە :هۆشداریی بەو شۆفێرانە دەده‌ین كە تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەیان لێدەكەنەوە.هەندێك حاڵەت پەیدا بووە كە شۆفێر تابلۆی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی لێدەكاتەوە بۆ ئەوەی لە كامێرای تیژڕەویی تۆمارنەكرێن، هاوڵاتییانیش وێنەیان دەگرن و بۆمان دەنێرن، ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لە بەرامبەریان دەگرینەبەر.

هەر شۆفێرێك بەو حاڵەتەوە بگیرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و سزایەكی دارایی توند دەدرێت.

خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدووربگرن، چونكە ئەگەر نەكەونە بەر چاوی ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆ، هەزاران هاوڵاتی بەرپرس و هاوكار هەن كە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ هاتوچۆی دەنێرن".

کامەران کەریم