زایەڵە - بەپێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە تورکیا بە چڕى بۆردوومانی هەریەکە لە گوندەکانى گوهەرزی و کانی بەلاڤێ و چیاى مەتینایان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کرد
بۆردوومانەکە بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر ژینگەى ناوچەکە گەشتووە.
تائێستا دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی بۆردومانەکەوە بڵاونەکردووەتەوە
کامەران کەریم