زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، ئاگاداری بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکیلی دووتایە دەکەینەوە لە ڕۆژانی هەینی چونە ناوەوەى ماتۆڕسکێل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە دەکرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوی هاتووچۆی هەڵەبجە:
ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ شۆفێرانی ماتۆڕسکێل .
بۆ بەرژەوندی گشتی هاوڵاتیان و گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری بەکارهێنەرانی ماتۆڕسکێلی دووتایە دەکاتەوە لە ڕۆژانی " هەینی" چونە ناوەوە ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیاریەکانی " بیارە " قەدەغە دەکات بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئەم ئامێرە لە سنوری ( بیارە و هەورامان ) لەلایەن هەندێک لە گەنجانەوە گلەیی و گازندەی زۆرێک لە هاوڵاتیانەوە
سەرپێچیکاران لەلایــەن مەفرەزە هـاوبەشەکانەوە توشـی ســـزاو لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە .
کامەران کەریم