زایەڵە - قوباد تاڵەبانی وێڕای ئاماژە بەوەی زۆر دڵگرانن بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و جەختیشدەکاتەوە، هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا رایگەیاند، زۆر دڵگرانین بە شەهیدبوونی دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش کە لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکدا لە ناوچەی قەرەداغ لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج، هاوخەمی لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵانیان لە هێزەکانی ئاسایش دەردەبڕین.

ئاشکراشیکرد، لە دوای رووداوەکەوە هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو تواناوە لەهەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکان و بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی ئەم گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

کامەران کەریم