زایەڵە - پاشنیوەڕۆی هەینی، لە شارۆچکەی قەرەداخ لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایش لە ئەرکیی ئاسایی خۆیاندابوون لە نزیک یەکێك لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سنوورەکە، چەند چەکدارێک ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش دەبنەوە و لە ئەنجامدا دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بە تەقەی چەکدارەکان شەهید دەکرێن.
بەپێی زانیارییە کۆکراوەکان ئەو چەکدارانە شانەیەکی سەر بە ڕێکخراویی تیرۆرستیی داعش بوون بە مەبەستی مانەوە و خۆحەشاردان هاتبوونە ناوچەکە.
دەزگا ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە تیرۆرستییە بەردەوامدەبن تاکوو دەستگیرکردنی چەکدارەکان و هاوکارەکانیان، لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێ هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە.
کامەران کەریم