زایەڵە - سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ پسپۆڕییەکانی تەنها ( بیرکاری و کۆمپیوتەر ) ئاگادار ئەکەین کە نیاز مەندن بەشداربن لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە خۆیان رادەبینن شارەزای تەواوی کۆمپیوتەر و پرۆسەی ئامارن دەتوانن سبەینێ یەک شەممە تا کاتژمێر (١٠) سەردانی هۆبەی پلان بکەن بەمەبەستی ناو نوسین بەمەرجی ئەوەی پرۆسەکە کە دوو مانگ بەچڕی کار دەکەن و بەردەوام بەیانیان کار دەکەن رێگر نەبێت لە وانە وتنەوەی خۆیان ، یانی دەوامی هەمیشە بەیانیان ناتوانن ناو بنوسن باشترە دەوامیان دوای نیوەڕوان یان لای کەم دوو دەوامی بن ،
دواتر بە مامۆستای میلاک رێژەکە پڕ دەکەینەوە و ئەمە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکەیە و دەبنە ( بەڕێوەبەر و یاریدەدەر ) و بۆ پرۆسە گشتیەکە رێژەیەکی باشتر زۆرتر پێویست دەبێت و ئەوکات سودی زیاتر لە پسپۆڕیەکانی تر دەبینن هەر لەوانەبێژ گەر هەبوو دەنا ناچار بە میلاک پڕی دەکەینەوە .
رێژەکە بۆ ناو مەرکەزی هەڵەبجەی تازە ( ٤ ) بەڕێوەبەر و (١٧) یاریدەدەرمان پێویستە ،
بۆ زەڕایەن و سەرجەم گوندەکان ( ٢٠) بەڕێوەبەر و (٤٧) یاریدەرمان پێویستە .
کامەران کەریم