زایەڵە - لە میانی بەشداریکردنی 16ـه‌مین کۆنفڕانسی 'ڕۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان'، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگه‌یاند.
کۆنفڕانسەکە ساڵانه له 10ــی ئاب لە لایەن ڕەوتی حیکمەوە كه عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بەڕێوە دەچێت و زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان تێیدا به‌شدارن.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: چه‌ندین ژنی سەرکردە دامودەزگا کارگێڕییەکانی حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له نێویاندا سێ وەزیر و دوو ژن بە پلەی بریكاری وه‌زیر و 111 ژنی دیكه بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و 47 یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی هەن.
ئه‌مساڵ 55% له دامه‌زراوانی نوێی پزیشک و كارمه‌ندانی پزیشکی و 24,922 دامەزراوی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا، له‌ڕه‌گه‌زی مێن. سوودانی وای گووت.