زایەڵە - ئاژانسه‌كان رایانگه‌یاند كه له هێرشێكی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی غه‌ززه، زیاتر له 100 كه‌س كوژران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی ئابی 2024، میدیا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه سوپای ئیسرائیل له كاتی نوێژی به‌یانیدا هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ده‌راج، له ناوه‌ڕاستی شاری غه‌ززه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 فه‌ڵه‌ستینی كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
میدیا فه‌له‌ستینییه‌كان رایانگه‌یاند كه سوپای ئیسرائیل به سێ مووشه‌ك بۆردوومانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كردووه كه ئاواره‌ی تێدابووه.
ه‌رگری شارستانی له غه‌ززه بڵاوی كرده‌وه، دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قوتابخانه‌ی تابعین، ته‌رمی هاووڵاتیان ئاگری گرتووه، تیمه‌كانیش له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دا بوون بۆ ڕزگاركردنی برینداره‌كان.
گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی كه‌رتی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كه بووه‌ته هۆی مردنی 90%ی ئاواره‌كانی ئه‌وێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زیاتر له 100 كه‌س له بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل كوژراون.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومی له غه‌ززه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، سوپای ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژییه‌كی له‌ناو قوتابخانه‌ی تابعین له شاری غه‌ززه كرد و زیاتر له 100 كه‌س مردون و ده‌یان برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش تاوانی جینۆساید و پاكتاوی نه‌ته‌وه‌یی دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینمان.