زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو ڕایگەیاد، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، به‌هۆی چاكساز و زیادكردنی ڕێژه‌ی ئاو، بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا، دواتر ده‌ست به دابه‌شكردنی ئاو كرایه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاو ڕایده‌گه‌یه‌نێ كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر كرا.
نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، بەهۆی چاکسازی و زیاترکردنی ڕێژه‌ی ئاو لە پڕۆژەی ئیفراز سێی هه‌ولێر، پڕۆژەکە وەستێندرابوو، لە ڕۆژی 7/8/2024 پڕۆژەکە بە قۆناغ دەستی بەکار کردەوە، لە ئێستادا بە تەواوی توانای خۆیەوە ئاو بۆ هەولێر دابین دەکات.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا کێشەی تەواوی ئەو گەڕەکانەی هەولێر چارەسەر کراوە، کە پشت بە پڕۆژەی ئیفراز سێ دەبەستن.’’
هەروەها سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ماڵان وەکوو گەڕەک هیچ گەڕەکێک کێشەی کەمئاوی نەماوە، بەڵام ئەگەری هەیە چەند کۆڵانێک لە چەند گەڕەکێک کێشەی کەمئاوییان هەبێت، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هەردەم لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە،
کامەران کەریم