زایەڵە - پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران و لە ڕکابەریی بۆ بەدەستختنی پۆستی پارێزگار یەکێتی نیشتیمانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لە بەغدا ئەمشەو بە ئامادەبوونی نۆ ئەنجامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
 نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە پێکهاتوون لە پێنج ئەندامانی یەکێتی، ئەندامێکی کریستیان و سێ ئەندامی عەرەب چوونە هۆڵی کۆبوونەوە لە بەغدا.
 رێبوار تەها، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەنێو کۆبوونەوەکەی ئەمشەو کە لە هۆتێل رەشید لە بەغدا کرا، بە پارێزگار هەڵبژێردرا. 
هەروەها محەممەد حافز، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردرا.
کۆبونەوەى ئوتیل ڕەشید کۆتایهات و  پۆستەکانى تورکمان و پارتى بە بۆشى هێڵرانەوە.