زایەڵە - عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان وتی: ئەو مامۆستایانەی كە مۆڵەتی بێمووچەن دەتوانن فۆڕمەكە پڕبكانەوە و بۆ ئەوەش سەردانی ناوەندەكانی خوێندن یاخود پەروەردەی سنوورەكەیان دەكەن و رێنماییان پێدەدرێت.

تائێستا وادەیەك بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكان دیارینەكراوە، بەڵام لە پەروەردەكانەوە دەستدەكرێت بە وەرگرتنەوەی فۆڕمەكان بەو پێیەی ژمارەكە زۆرە و كاتی دەوێت.

ئەو مامۆستایانەی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان كردووە یاخود مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە بەو مەرجەی مۆڵەتیان هەبێت.

کامەران کەریم