زایەڵە - پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی له عێراق لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا دوو هێندە زیادیکردووە.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند:لە ساڵی 2023 دا ئەو بڕە پارانەی کە لە رێگای ئاڵوگۆڕی نشتمانییەوە پرۆسێس کراون، زیادبوونی بەرچاویان بەخۆوە بینیه‌وه‌ کە رەنگدانەوەی پەرەپێدانی ژێرخان و فراوانکردنی بەکارهێنانی کەناڵەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنییە و کاریگەریی ئەو هەڵمەتەیه‌ کەلەلایەنسەرۆکوەزیرانەوە دەستیپێکردووە بۆ چالاککردنی کارەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەگشتی بەتایبەتی لە کەرتی حکومەتدا.

ئەمساڵ تەنها لە مانگی تەمموزدا زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری عێراقی بە رێگای ئەلیکترۆنی مامەڵەی پێوەکراوە لەکاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی رابردوو 800 ملیار دینار بووە، پاشان بوو بە یەک ترلیۆن دینار لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 دا، جگە لە پارەدانی حکومەت زیادبوونی زیاتری به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، لە مانگی تەمموزی رابردوودا گەیشتە 912 ملیار دیناری عێراقی، بە بەراورد بە 287 ملیۆن دینار لە هەمان مانگی ساڵی 2023 دا.

کامەران کەریم